عێراق و چین کۆنگرەی هاوبەشی ئابووری بەڕێوەدەبەن


راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەم زووانە كۆنگرەی عێراقی-چینی لە  بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت.

عەبدولحسێن ئەلھەنین، راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ھەروەھا وتی: سەرۆكی چین لە كاتی كۆتایی‌ھاتنی چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ شاندە عێراقییەكە ئاماژەی بەوەداوە كە سەردانەكە زۆر بە سەركەوتوویی بەڕێوەچووە.

ئەلھەنین راشیگەیاندووە، 40 كۆمپانیا كە لەلایەن چینەوە پاڵپشتیدەكرێن ئێستا لە بەغدای پایتەختی عێراقن، بەمزووانەش كۆنگرەی عێراقی-چینی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی ئەو شوێنانە دەستنیشان بكەن كە كۆمپانیاكان كاری تێدا دەكەن و وتیشی ، قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و چین 500 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنی لە ماوەی 10 ساڵی داھاتوودا و سەرجەم پڕۆژەكان لەئاوەدانكردنەوەی ژێڕخانی بنەرەتی وڵاتەكە دەبێت.