گرێبەستی دروستكردنی كارگەی چیمەنتۆی گاسن لە نێوان گروپی فاروق و سینۆمای ئیمزاكرا

لەناوچەی بازیان لەشاری سلێمانی كارگەیەكی چیمەنتۆ دادەمەزرێت كەتوانای ڕۆژانەی زیاتر لە 5 هەزار تەنە
 لەڕێوڕەسمێكدا لەسلێمانی گرێبەستی درووستكردنی كارگەیەكی چیمەنتۆ لە نێوان  گرووپی فاروق بۆ وەبەرهێنان  و  كۆمپانیای سینۆما ی چینی ئیمزاكرا  
لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن فاروق مەلا مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی گرووپی فاروق رایگەیاند: پرۆژەی درووستكردنی كارگەی چیمەنتۆی گاسن دەكەوێتە ناوچەی بازیان و بڕیارە لە ماوەی 26 مانگدا تەواو بكرێت و رۆژانەش توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە پێنچ هەزار و 500 سەد تەن چیمەنتۆی دەبێت .