كۆنفرانسێكی كشتوكاڵی له‌ سلێمانی رێكده‌خرێت

بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و نوێنەرانی بەشێک لە قونسوڵیەتەکانی وڵاتانی ئەوروپا لە ھەولێر چەندین کەسایەتی شارەزا، دیداری کشتوکاڵ و ئابوری لە سلێمانی ڕۆژی پێنج شەممە ٨/٢٩ کاتژمێر ١٠ لە ھۆتێل ڕامادا  بەڕێوە دەچێت.

دیداری کشتوکاڵی کۆمپانیای (أطلس الاصیل) لە ژێر چاودێری ژوری بازرگانی  و پیشەسازی سلێمانی بە دروشمی (ژیانەوەی خەڵک و خاک) بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی (کشتوکاڵ و وەبەرھێنان) بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی ،بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سلێمانی ڕێکدەخرێت.