ڕۆژانە بەبڕی 30 ملیۆن دۆلار كاڵای ئێران بۆ عیراق هەناردە دەكرێت


 ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێرانی عیراقی، تێكڕای بڕی ئەو كاڵایانەی ئاشكراكرد كە بۆ عیراق هەنار دەكرێت و دەڵێت، ڕۆژانەی بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار كاڵاو شتومەكی ئێرانی بۆ عیراق دەنێردرێت.

حەمید حسێنی, ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێرانی عیراقی بە ئاژانسی فارس نیوزی راگەیاندووە، ”بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار، ڕۆژانە كاڵاو شتومەكی ئێرانی بۆ عیراق هەناردە دەكرێت، ئەم بڕەش ناوەندی هەناردەی ڕۆژانەی ئێرانە بۆ عیراق”.

حەمید حسێنی, لەبەر چەند هۆكارێك كە ئاماژەی پێنەكردوون، پێشبینی كردووە ئاستی هەناردەی ئێرانی بۆ عیراق، بەراورد بە ساڵی 2018 داببەزێت.سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی عیراقی ئاماژەی بەوەشكردووە،بەرزونزمی بەهای ڕیاڵ بەرامبەر دۆلار، كاریگەریی هەبووە لەسەر پێگەی كاڵاكانی ئێران لە بازاڕەكانی عیراق، چونكە پاش هەوڵێكی زۆر تونراوە پێگەی زۆرێك لە كاڵاكان بگێڕدرێنەوە دۆخی خۆیان لە بازاڕی عیراقی، لەوانەش شیرەمەنییەكان و دۆشاوی تەماتە.