تمەن بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی


ئەمڕۆ (سێشەممە) تمەنی ئێرانی لە بۆرسەدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی ملیۆنێک تمەن بەرامبەر 91 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەکرا، خاوەنی کۆمپانیایەکی مامەڵەی دراویش ئاماژە بەوە دەکات، سەردانەکەی زەریف بۆ فەڕەنسا هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەیە.

نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە کە نرخی ملیۆنێک تمەن بەرامبەر 11 هەزار دیناری عێراقی و 91 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت”.

سەبارەت بە هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە، ئاماژەی بەوە ده‌كرێت، سەردانەکەی دوێنێی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەڕەنسا و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی “جی حەوت” و هەروەها فرۆشتنی نەوتی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوای دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا، تائێستا نرخی تمەن هاوشێوەی ئێستا بەرزنەبووەتەوە.