ناوچەی پیشەسازی کوردی-میسری دروست دەکرێت

دەستەی نوێنەرایەتی بازرگانی و پیشەسازی میسر شاندێکی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و بڕیارە ناوچەیەکی پیشەسازی کوردی- میسری دروست بکەن.
ئەنوەر سەهریچی، سەرۆکی دەستەی نوێنەرایەتی بازرگانی میسیر دەڵێت ”شاندەکەمان لە ٤٠ بازرگان و خاوەنی چەندین کۆمپانیای لە خۆ گرتبوو، ئەم جۆرە شاندانەش بە مەبەستی کردنەوەی چەندین بازاڕ بۆ هەناردەکردنی کەلوپەلی جیاوازن، هاوکات بۆ دۆزینەوەی جۆرەها هەلی وەبەرهێنان لە ناوچەکەدا ”.
سەرۆکی دەستەی نوێنەرایەتی بازرگانی باس لە ئەنجامەکانی سەردانی ئەو شاندە دەکات و دەڵێت ”لەگەڵ سەنان چەلەبی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسمان لە چۆنییەتی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد و هەروەها کردنەوەی پێشانگایەکی بەردەوام بۆ بەرهەمە میسرییەکان، جگە لە پڕۆژەی دروستکرنی ناوچەیەکی پیشەسازی ئازاد بۆ میسر لە سەر رووبەری ٢ ملیۆن مەتر دووجا”.
سەهریچی گوتیشی ”ئەم سەردانەی ئێمە ئەنجامی زۆر گرنگی هەبوو، لەوانە؛ ”کۆمەڵێک لە کۆمپانیاکانی بواری وەبەرهێنان توانیان بنکەی خۆیان بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوو پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، هەروەها کردنەوەی چەندین کارگەی پیشەسازی میسری لە بوارەکانی کەلوپەلی ناو ماڵ و تەندروستی، هاوکات بڕیاردرا پیشەنگایەکی تایبەتی بۆ بەرهەمە میسرییەکان لە شاری هەولێر لە 2-13/10/2013 بکرێتەوە”.