جۆرێکی سەمادی باش بۆ جوتیاران دەھێندرێتە بازاڕەوە

بازرگانێک جۆرێکی باشی سەماد دەھێنێت بۆ بازاڕەکانی  کوردستان و دەڵێت بەنرخێکی ھەرزان دەگاتە دەستی جوتیاران و سودی بۆیان دەبێت.

مەسعود  واحد، خاوەنی ھاوردەکردنی سەماد ڕایگەیاند”  باشترین جۆری سه‌ماد له‌ جۆرى٢٠،٢٠ روسى جۆریكى زۆر باشه‌ جه‌ند سالیكه‌ جوتیارى خۆمان داوای دەکەن و بە كاریان ھێناوە له‌ كه‌ل زه‌ویه‌ كشتوكالیه‌كانى کوردستان كونجاوه‌ به‌ تایبه‌ت ناوجه‌ى كه‌رمیان و ده‌شتى شاره‌زوور کە بە نرخێکی ھەرزان دەگاتە دەستیان”.

لەساڵانی ڕابردوودا بریكى زۆر له‌م جۆره‌ سه‌ماده‌ ھێندراوەتە  ناو خاكى كوردستان جوتیاره‌كانمان به‌ نرخیكى زۆر كران ده‌كه‌یشته‌ ده‌ستیان  له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاورده‌ کردنەکەی ڕاستەوخۆ بۆ سلێمانی و گەرمیان نەبووە بەڵوکو بە چەند دەستێک گەشتۆتە ئەو ناوچانە ھەربۆیە ئێمە ڕاستەوخۆ دەی ھێنین و بەنرخی ھەرزان و یەک دەست دەیفرۆشینەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا ئەو سەمادەی دەیھێنین لە ووڵاتی ڕوسیاوە راسته‌و خۆ به‌ باخیره‌ ده‌كاته‌ به‌نده‌رى جیهان و شارى اسكندرون باشان دەیھێنین بۆ شاری سلێمانی و به‌ نرخیكى زۆر كونجاو بكاته‌ ده‌ست جوتیاره‌كانمان .