بڕیارێکی ترامپ نرخی زێڕی بەرز کردەوە

بەهۆی بڕیارێکی سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد.

بەهۆی سه‌پاندنی باجی گومرگی زیاتر به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی له‌لایه‌ن سەرۆکی ئەمریکاوە نرخی زێڕی له‌ بۆرسه‌كانی جیهان بەرزبووەوە، نرخی هەر ئۆنسەیەکی زێڕ بە 1441 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ شه‌ڕی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ئه‌م ململانێیه‌ی نێوانیشیان خواستی له‌سه‌ر زێڕ زیادكردووه.