كارگەیەكی ریسایكلین لەقەزای چەمچەماڵ دروستدەكرێت

کارگەی ڕیسایکلینی خاشاک لە چەمچەماڵ خراوەتە بواری جێبەجێكردن كە بەتەواوبوونی رۆژانە 500 تۆن خاشاك وەردەگرێت و بەتەواوبونی کارگەکە نزیکەی 400 هەلی کار بۆ سنوری ناحیەی تەکیە و چەمچەماڵ دابین ده‌كرێت.

كارگەیەكی ڕیسایكلین لە تەكیە دەكرێتەوە، كە ڕۆژانە توانی وەرگرتنی 500 تەن خاشاكی هەیە و شارەوانی چەمچەماڵیش رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەو كارگەیەوە هەلی كار بۆ 400 كەس دەڕەخسێت.

شارەوانی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا سەبارەت بە كارگەی ریسایكلینی تەكیە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم پڕۆژەیە خاشاكی 21 شارەوانی تێدا كۆدەكرێتەوە و ڕۆژانە توانای وەرگرتنی 500 تەن خاشاكی هەیە و دووبارە ئەو خاشاكە بەكاردەهێنرێتەوە لەكارگەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەتەواوی بوونی كارگەكە نزیكەی 400 هەلی كار بۆ سنووری شارەدێی تەكیە و شارۆچكەی چەمچەماڵ دابین دەكات.