پارێزگاری سلێمانی داوای پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان دەکات

پارێزگاری سلێمانی سەردانی چەندی پڕۆژەی پیشەیی و ئابووری و بەرهەمهێنانی شاری سنەی کردووە و لە لێدوانێکدا ئامادەییی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە بۆ فراوانکردنی هاوکاریی دووقۆڵی بەتایبەتی لە باری ئابووری و بازرگانییەوە.

هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنگرەی ناودارانی کورد سەردانی سنەی کردبوو چەندین پڕۆژەی ئابووری و پیشەیی و بەرهەمهێنانی لەو شارە بەسەرکردەوە و ئامادەییی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لە کەرتی بەرهەمهێنانی و سەرمایەدانانی پیشەیی لە کوردستانی ئێران زیاتر بکەن.

هەڤاڵ ئەبووبەکر دووپاتی کردەوە کە پێویستە هەردوو ژووری بازرگانیی سلێمانی و سنە هاوکارییەکانیان فراوانتر بکەن و هەوڵ بدەن توانای ئابووریی هەردوو پارێزگای سلێمانی و سنە بەکار بهێنن بەشێوەیێک کە بەرژەوەندیی کوردستانی ئیرانیش و هەرێمی کوردستانیشی تێدا بێت.