مانگی رابردوو بڕی ١٢٣ ملیۆن پێ سێ‌جا گازی عێراق سووتاوە و بە هەدەر چووە


وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، نیوەی گازی بەرھەمھێندراو لەعێراق لەمانگی ئاداری رابردوو سوتاوە و بە ھەدەرچووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، لەمانگی ئایاری رابردوودا بڕی ٣ ھەزار و ٣٦ ملیۆن پێ سێگۆشە گاز بەرھەمھێندراوەو بڕی ھەزارو ٦٥٧ پێ سێگۆشە گازیش سووتاوەوە بەھەدەرچووە.

بەجۆرێك بەرھەمی گازی كۆمپانیای نەوتی باكوور و ناوەراست ، رۆژانە گەیشتوەتە ٣٩٦ ملیۆن پێ سێگۆشە گازو بڕی ١٢٣ ملیۆن پێ سێ‌جا گازیش سووتاوە و سوودیان لێ نەبیندراوە.

وەزارەتی نەوتی ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئاستی بەرھەمھێنانی گازی وشك رۆژانە گەیشتووەتە ھەزارو ١٦٨ ملیۆن پێ سێ‌جا گازی شلیش گەیشتوەتە ٥ ھەزارو ١٨١ ملیۆن پێ سێگۆش.

بەگوێرەی ئامارێكی وەزارتی نەوت ، عێراق خاوەنی ١٣٢ ترلیۆن پێ سێگۆشە گازەو لەریزبەندی یازدەھەمینی جیھانە لە ھەبوونی گازی سروشتی.