نرخی نەوتی ئۆپێك دابەزی

ڕێكخراوی ئۆپیك ئاشكرای دەكات، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی سەبەتەی ئۆپیك بۆ كەمتر لە 100 دۆلار دابەزیووە‌و پسپۆڕێكی بواری نەوتیش دابەزینی نرخی نەوت بۆ سستی گەشەی ئابوری جیهان‌و زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا‌و عیراق دەگێڕێتەوە  لە بەیاننامەیەكدا كە ڕێكخراوی ئۆپیك بڵاویكردۆتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدراوە كە لەدوو هەفتەی ڕابردوودا بەردەوام نرخی نەوت دابەزیووە‌و لەئێستاشدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئۆپیك بۆ 98 دۆلار و 56 سەنت دابەزیووە، لەكاتێكدا سەرەتای ئەم مانگە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئۆپیك بە 112 دۆلار فرۆشراوە  لای خۆشیەوە  حەمزە جەواهیری  پسپۆڕی بواری نەوت ڕایگەیاندووە: دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەهۆی سستی گەشەی ئابوری جیهانەوە بووە بەتایبەتیش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وتیشی: زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریكا‌و عیراقیش هۆكارێكی دیكەن بۆ دابەزینی نرخی نەوت.