بەرھەمی ھێلکە خواستی ناوخۆ پڕناکاتەوە

لەئێستادا بەرھەمی ھێلکە لەناوخۆدا خواستی بازاڕ  پڕناکاتەوە و لەدەرەوە ھاوردە دەکرێت.

نازم عەبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی ڕایگەیاند” لەھەرێمی کوردستاندا ناتواندرێت بەرھەمی ھێلکە خواستی بازاڕ پڕبکاتەو ھەر بۆیە لە ووڵاتانی ئێران و تورکیاو پرتوگالی و بەجیکا ھاوردە دەکرێت لە ڕێگەی فڕۆکە و ئەرزیەوە دێت”.

ڕاشیگەیاند” لەناوخۆدا ھیچ پرۆژەیەکی گەورەیان نیە کە ببێتە ھۆی پڕکردنەوەی بازاڕ ھەربۆیە ھێلکە لە دەرەوە ھاورشە شەکرێت”.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند” ھیچ پرۆژەیەکمان نیە کە ھێلکە لەناوخۆدا بەرھەم بێنێت و خواستی بازاڕ پڕبکاتەوە تەنھا پرۆژەیەک کە لەشاری ھەولێر ھەیە و ھێلکە بەرھەم دەھێنێت بەڵام بازاڕ پڕناکاتەوە”.

وتیشی” لەئێستادا ھێلکە لە ئێران و تورکیا و چەند ووڵاتێکی دیکەوە دێت بەمەش خواستی بازاڕ پڕدەکاتەوە توانیومانە ئەو پێداویستیانە پڕبکەینەوە کە خەڵک داوای دەکات”.

ئاماژەی بەوەشدا” شاری سلێمانی ڕۆژانە پێویستی بە ٨ ملێۆن ھێلکە ھەیە بۆیە ئاسایی ھێلکە لەسنورەکانەوە دێت و ھەمو بارێکی ھێلکە ٣ ڕۆژ لە سنورەکان دەمێنێتەوە تاپشکنینی تەواوی بۆ دەکرێت و پاشان ڕێگەی پێدەدرێت بێتە بازاڕەوە”.