لەگەڵ بەرزبونەووی پلەی گەرما ڕێنمای کشتوکاڵی دەدرێت بە جوتیاران


لەگەڵ بەزبونەوەی پلەکانی گەرما جوتیاران و ھاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە کە چۆن ڕووەک و باخەکانیان بپارێزن لەگەرما تا زیان بە بەروبومیان نەگات.

كۆسار باقی، بەڕێوەبەری نەمامگەی کانی پانکە و شارەزای کشتوکاڵ ڕایگەیاند” پەپێی پێشبینیەکانی  سەنتەری کەش وهەوای عێراق  پلەی گەرما لەچەند ڕۆژی داهاتودا زۆر بەکتوپڕی بەرزدەبێتەوە لەناوەڕاستوخوارەوەی عێراق دەگاتە 50پلە لەکوردستانی خۆشمان دەگاتە نزیکەی 43 پلە پاشان خۆڵبارین دەستپێ دەکات”.

ڕاشیگەیاند” ئەم بەرزبونەوەکتوپڕە زیانی دەبێت بۆبەرهەمە کشتوکاڵیەکان ،چونکە ئێستاهەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی گەڵایان ناسک وتازەیە وەک داری مێو لەگەڵ داری گوێز کەئەمەش بەم گەرما کتوپڕە زۆر دورنیە ببێتە هۆی سوتاننی گەڵاکان بەتەواوی لەهەندێ ناوچە یاخود سوتانی بەشێکی گەڵاکانیان”.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆیە پێیوستە ئەم کارانە ڕەچاوبکرێت.

1-ئاودان تەنها بە ئێواران چونکە ئاودانی بەیانیان دەبێتەهۆی دروستبونی بوخاری ئاو لەنیوەڕوانداو کاریگەری لەسەر ڕوەکەکان دەبێت.

2-کاتەکانی ئاودان زیاد بکرێت وەنزیک بکرێتەوە بەپێی جۆری ئەوزویەی کە هەتە ئەگەر رمڵی بوو دەبێت ڕۆژانە ئاو بدرێت بەڵام ئەگەر خاکی قورس بوو دووڕۆژجارێک ئاودان بکرێت بەتایبەت بۆ خەیار، کولەکە،تەماتە وبیبەر.چونکە ئەگەر ئاودانی خراپ بێت دەبێتەهۆی هەڵوەرینی گوڵ و بچوک بونەوەی بەرەکەی .

3-قرکەرەکان بەیانیان زوو یان ئێواران بەکار بهێندرێت.

4-ئەگەر کرا شەبەکەی سێبەر بەکاربهێندرێت.

5-قرکەری نوحاسی باشترین قرکەرە بۆ نەخۆشیە کەڕویەکان و بەکتیریەکانی ئەم وەرزە .