بازاڕی فرۆشتنی باڵنده‌و په‌له‌وه‌ر له‌سلێمانی جمەی دێت لە کڕیار و فرۆشیار

رۆژانی ھەفتە بە گشتی و رۆژانی ھەینی بە تایبەتی ئەم بازاڕە جمەی دێت لە کڕیار و فرۆشیار و ئەو کەسانەی خولیای کڕینی پەلەوەر و باڵندەن و چەندین جۆری پەلەوەر و باڵندەی جۆراوجۆری تێدا نمایش کراوە بۆ فرۆشتن و بووەتە شوێنی بژێوی دەیان کەس.