به‌های‌ دراوی‌ عێراقی‌ به‌رامبه‌ر دراوه‌ جیهانیه‌كان دابه‌زیوه‌

به‌ پێی وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی عێراق ، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ چه‌ند رێوشوێنێكی به‌په‌له‌ی‌ گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ راگرتنی‌ به‌های‌ خه‌رجكردنی‌ دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلار ‌و دراوه‌ جیهانییه‌كان.
ئه‌مین هادی‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، رایگه‌یاند: نرخی‌ خه‌رجكردنی‌ دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، ده‌ستیكردووه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نرخی‌ ئاسایی خۆی‌ ‌و دابه‌زیوه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراقی ده‌روازه‌ی‌ زیاتری‌ كردووه‌ بۆ فرۆشتنی‌ دراو.
 ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، باسی له‌وه‌شكردوه‌: فراوانكردنی‌ ده‌روازه‌كانی‌ فرۆشتنی‌ دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عیراق ‌و رێگه‌گرتن له‌ قۆرخكردنی‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند بانكێك ‌و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی، كه‌ كاری‌ ئاڵوگۆڕكردنی‌ دراو ده‌كه‌ن، ده‌بێتـه‌ هۆی‌ سه‌قامگیركردنی‌ نرخی‌ خه‌رجكردنی‌ دیناری‌ عیراقی به‌ به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ نرخی‌ دۆلار.