عیراق و ئێران لەڕێگەی هێڵی شەمەنده‌فه‌رەوە بەیەكەوە دەبەسترێنەوە

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ، حكومەتی تاران وادەی دەستپێكردنی پرۆژەی بەستنەوەی عیراق و ئێران لەڕێگەی هێڵێ شەمەنده‌فه‌رەوە دیاریكردووە.

لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی تاران رایگەیاندووە پڕۆژەكە لە دوای جەژنی رەمەزانی ئەمساڵەوە دەستپێدەكات و درێژییەكەی 32 كیلۆمەترە.

هاوكات بەپێی ئەو پڕۆژەیە ناوچەی شلەمجەی باشووری خۆرئاوای ئێران لەگەڵ پارێزگای بەسرەی عیراق بەیەكەوە دەبەسترێنەوە.