دووھەمین فیستیڤاڵی بەھار کۆتایھات و ژووری بازرگانی سلێمانی ڕێزلێنانی پێبەخشرا

دوای ١١ ڕۆژ لە بەردەوامبونی فیستیڤاڵی بەھار بۆ ھەرزانی نرخ ئەمڕۆ ھەینی ٣ ئایار کۆتایی بەکارەکانی ھێنا و ڕێزلێنان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نرا.

كەمال حەمە علی، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدواھەمین ڕۆژی فیستیڤاڵی بەھار بەشداریکردوو کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا و دەستخۆشیان لە نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانیکرد کە بەردەوام ھاوکاربووە بۆ سەرخستنی کاری فستیڤاڵەکە.

لەکۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە تەواوی ئەو فەرمانگایانەی بەشداربوون لە سەرخستنی فیستیڤاڵەکە.
فیستیڤاڵی بەھار بۆ ھەرزانی نرخ بۆماوەی ١١ ڕۆژ بەردەوامبوو کە ھاووڵاتیان دەیانتوانی ڕاستەوخۆ بەرھەمی کۆمپانیاکان بکڕن بەھەرزانترین نرخ.