به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی که هێڵی ئاسمانیی فری بێرد له ڕێگه‌ی بریکاره‌کانی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه.
وا بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو یه‌که‌مین گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئایندهۆڤن له هۆڵه‌ندا و کۆڵن له ئه‌ڵمانیا بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستپێبکات و هه‌فتانه ته‌نها به دوو گه‌شت به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای تراڤس، رەوا ئەکرەم لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاند: “کۆمپانیای تراڤس بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ستار ئەلیانس بۆ یەکەمین جار لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هێڵی ئاسمانی فری بێرد دەست دەکات بە گەشتەکانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێرەوە”.
ئەو وتی: “گەشتەکان راستەوخۆ دەبێت بۆ هەردوو شاری ئایندهۆڤن و کۆڵن و هەفتانە دوو گەشت ئەنجام دەدرێت”.
بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە مانگی داهاتووش گەشتە ڕاستەوخۆکان بۆ شاری ئەنتاڵیا لە هەردوو فڕۆکەخانەکەوە دەست پێ‌بکات، ئەمەشی بە مژدەیەکی خۆش بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق ناوبرد.
ساڵانە لە وەرزی گەشتوگوزاردا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی شارەکانی تورکیا بەگشتی و ئیستانبول و ئانتاڵیا بەتایبەتی دەکەن.