سامسونگ گەلاکسی فۆڵد تاقی کرایەوە: توانای ٢٠٠ هەزار جار قەدکردنی هەیە

مۆبایلە نوێکەی کۆمپانیای سامسونگ بە ناوی گالاکسی فۆڵد کە توانای قەدکردنی هەیە، بە ڤیدیۆیەکی تاقیکردنەوە بە خەڵک ناسێندرا.

هەر وەکو کۆمپانیای تەقیکەرەوە ئاماژەی پێداوە، سامسونگ گەلاکسی فۆڵد توانای ٢٠٠ هەزار جار قەدکردنی هەیە.

گەورە کۆمپانیای تەکنەلۆژیای کۆریای باشوور، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا توانای بەرگری گرتن و قەدکردنی سامسونگ گەلاکسی فۆڵد تاقی دەکرێتەوە. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ئامێرەکانی سامسونگ بە خێرایی قەد دەکرێن و دەکرێنەوە.

لە ئانجامی تاقیکردنەوەی مۆبایلەکانی سامسونگ دەرکەوت کە؛ ئەگەر رۆژانە ١٠٠ جار مۆبایلەکە قەد بکرێت، ئەوا مۆبایلەکە توانای بەرگەگرتنی ٥ ساڵ و نیوی هەیە. چاوەڕێی ئەوە دەکرێت کە دوای ٢٠٠ هەزار قەدکردن و تەواوبوونی ٥ ساڵ و نیوەکەی، کۆمپاینیای سامسونگ بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر مۆبایلەکە بگۆڕێت.