لەمڕۆوە ڤیزەی ئێران دەبێتە ئەلكترۆنی

كۆمپانیاكانی گواستنەوەی هاووڵاتیان ئاشكرای دەكەن لە ئەمڕۆوە ڤیزای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاووڵاتیان بووە بە ئەلكترۆنی و ئێستە دەوتوانن لێی سوودمەند بن.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئادار، لە ئاگەدارییەكی هاتووە، ئاگەداری سەرجەم گەشتیاران دەكەینەوە كەوا لە ڕێكەوتی شەشی ئاداری 2019 ڤیزەی ئێران بۆ پاسەپۆرتی عێراقی دەبێتە ڤیزەی ئەلیكترۆنی.

لەبەشێكی ئاگەدارییەكە هاتووە، ڤیزەی ستیكەر نامینێت وە مۆری چوونە ژوور و هاتنە دەرەوەی وڵاتی ئێران لەسەر ڤیزەی ئەلیكترۆنییەكە دەدرێت.

پێشتر بەپێی چەند ڕێكەوتنێكی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان بڕیاری كار ئاسانی بۆ گەشتیار درابوو كە هاووڵاتیان ئەتوانن لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتی ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن و بگەڕێ،ەوە لە ببەرانبەر بڕێك پارەی دیاری كراو.

ئاماژە دراوە ئێستە هاووڵاتیان ئەتوانن ڤیزاكانیان بەشێوە ئەلكترۆنی لەڕێگەی ئەو لینكەوە دەستەبەر بكەن. بۆ وەرگرتنی ڤیزەی ئەلكترۆنی كلیك لێرە بكە.