کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ خێرایی ئۆتۆمبێلەکان سنووردار دەكاات

 ڤۆڵڤۆ رایگەیاند کەوا ئۆتۆمبێلە نوێکانی بە ١٨٠ کیلۆمەتر لەسەر سەعات سنووردار دەکرێن و بەرواری پڕۆژەکەش ئاشکرا کرد.


کۆمپانیای زەبەلاحی ڤۆڵڤۆ کە ناوەندەکەی لە سوید-ە، بڕیاری دا خێرای گشت ئۆتۆمبێلەکانی بۆ ١٨٠(کیلۆمەتر/سەعات) کەم بکاتەوە. لەم بارەیەوەش روونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە.

 

بەپێی ئەو روونکردنەوەی کە کۆمپانیاکە بڵاویکردووەتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە ئۆتۆمبێلە نوێکان بە ١٨٠ کیلۆمەتر لەسەر سەعات سنووردار دەکرێن و پڕۆژەکە دەخرێتە گەڕ.

 

 

هەروەها کۆمپانیایەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە، تەکنەلۆژیای کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی و چوارچێوەی خەیاڵی بەکاردەهێنێت.

 

 

جێگای باسە کە ڤۆڵڤۆ ئەم بڕیاری بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ دەرکردووە، بۆ ئەوەی مەترسی گیانلەدەستدان و برینداربووان کەم ببێتەوە.