ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانی گێڵگە پەلەوەریەکان دەکات

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی کێڵگە پەلەوەریەکان دەکات و ھەوڵ دەدات بە میکانیزمی گونجاو رێکیبخاتەوە.

ئەمرۆ 2019/3/3 بە ئامادەبوونی راوێژکاری کشتوکاڵی و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی و سەرۆک و جێگری کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکان و ژمارەیەک لەخاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان لە بینای ژووی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوە، بە مەبەستی بەدواداچون بۆ گرفتەکانی گێڵگە پەلەوەریەکان  و دۆزینەوە میکانزیمی گونجاو بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و رێکخستنەوەی ئەم کەرتە، رێکخرا.

رزگار رەحیم جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند ”نزیکەی ٩٠٠ گێڵگەی پەلەوەری لای ئێمە مۆڵەتیان پێدراو و بەرھەمیان ٦٠ ھەزار تەنە لە ساڵێکدا جگە لەمەش ژمارەیە کێڵگە ھەیە کە تاکو ئێستا مۆڵەتیان نیە، ئەم بەرھەمە زۆر لە پێداویستی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان زیاترە و پێوستە بازار بۆ ئەم بەرھەمە  لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان  بدۆزرێتەوە.

ڕاشیگەیاند “زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەین کە بە بەردەوامی خەم خۆری کەرتی کشتوکاڵ بوون ھاوکاری سەرجەم سێکتەرەکانی کشتوکاڵ دەکەن و چەندین توێژینەو و پرۆژەکەیان ئەنجامداوە ھاوکاری بەردەواممان لە بەرەوپێش بردنی کارەکانمان”.

خاوەن گێڵگەکانیش لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەیان بەوە کرد پێوستە حکومەتی ھەرێم مریشکی بەستووی تورکی قەدەغە بکات یاخود ھاوکاری کێڵگە  پەلەوەریەکان بکات و ھەوڵ بدات تێچونەکان کەم بکاتەوە بۆی ئەوەی بتوانین کێبرکی بەرھەمی دەرەکەی بکەین، حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ نەک ھاوکاریمان ناکەن بەڵکو و بارگرانی و کێشەمان بۆ دروست دەکەن، بە سێ مانگ مۆڵەتمان بۆ نوێ دەکەنەوە  چەندین جۆر باج  و غەرامەمان لێ وەردەگرن.

نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کێڵگە پەلەوەریەکان رایگەیاند ”ژمارەکی زۆر لە خاوەن کێڵگەکان بەھۆی رێگەدان بە ھاوردەکردنی مریشکی بەستوو توشی زەرەر و زیان بوون کێڵگەکانیان داخوستوو ئەم ساڵ مریشکیان نەکردۆتەوە قاعەکانەوە”.

وتیشی “پێناسی نوێ گومرکی بۆتە ھۆی بەرزبونەوەی نرخی عەلف و بەمەش تێچووی بەرھەمھێنان زیادی کردوە، حکومەتی ھەرێم نەک ھاوکاریمان ناکات بەڵکو بارگرانی زیاترمان بۆ دروست دەکات و بەمەش ناتوانین کێبرکی بەرھەمی دەرەکی بکەین”.