عێراق و توركيا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى باج له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا

نووسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى فوئاد حسێن، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى شوبات ئاشكرايكرد: له‌گه‌ڵ فاتح يه‌ڵدز، باڵیۆزى توركيا له‌ عێراق، چه‌ند پرسێكى ئابوورييان تاووتوێكردوه‌. 

به‌پێى به‌ياننامه‌كه‌: باڵیۆزى توركيا سوربوونى وڵاته‌كه‌ى له‌ به‌شداريكردنى هه‌ڵمه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى عێراقدا دووپاتكردووەته‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و بڕيارانه‌ى له‌ كۆنگره‌ى كوه‌يت بڕيارى له‌سه‌ردراوه‌، له‌ڕێگه‌ى چه‌ندين پرۆژه‌ى ستراتيژى په‌يوه‌ست به‌ ژێرخانى ئابوورى و چه‌ندين پرۆژه‌ى گرنگى وه‌ك رێكخستنه‌وه‌ى ئاو و ئاودێرى. 

نووسينگه‌ى فوئاد حسێن ئاماژه‌ی بەوەشکردووە: پێشوازى له‌ پاڵپشتى و هاوكارييه‌كانى توركيا كردوه‌، به‌پێى ئه‌وله‌ويه‌ت و به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تى عێراق. 

ئاشكراشيكردوه‌: هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ته‌واوكردنى پێداويستييه‌كانى رێككه‌وتنى قه‌ده‌غه‌كردنى باجى دوولايه‌نه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.