لەمانگی ئازاردا زیاتر لە دوو هەزار تەن مریشك و گۆشتی سور و ماسی هاوردەی سلێمانی دەكرێت


قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی خواست لە وەرزی گەشت و سەیراندا و بەكارهێنانی مریشك و گۆشت لەمانگی ئازاردا بریاردرا بۆ هاوسەنگی كردن لەگەل بەرهەمی ناوخۆ و رێگە بە هاورەكردنی  500 تۆن مریشك و 500 تۆن گۆشتی سور هەروەها 800 تۆن ماسی  لەگەڵ  510 تۆن هێلكە بۆ مانگی ئازار دەدرێت هاوردە بكرێت.
 
لەراگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لیژنەی چاودێریكردنی بەرووبوومی  پەلەوەری وئاژەڵی پارێزگای سلێمانی ، بە لەبەرچاوگرتنی بەرهەمی ناوخۆ بڕی بەرهەمی هاوردەكراو بۆمانگی ئازار دیاریكرد.
 
 
ئاماژە بەوەشدراوە، بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ، لە دیوانی قائیمقامییەت كۆبوونەوەی دیاریكردنی بڕی هاوردەكرنی بەرووبومی ئاژەڵی و پەلەوەری بۆ مانگی 3 بەڕێوەچوو.
 
باس لەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەكرا بە بڕی ئەو بەرهەمانەی كە بە لەبەرچاوگرتنی  بەرهەمەكانی ناوخۆ كە بۆمانگی شوبات دیاریكرابوو، پاش هەڵسەنگاندن و لێكۆڵینەوە بەرنامەرێژی كرا بۆ مانگی داهاتوو بە جۆرێك لەگەڵ نزیك بوونەوە لەوەرزی بەهار بڕی ئەو بەرهەمانەی هاوردە دەكرێن دەبێت خواستی هاوڵاتیان پربكاتەوە”.
 
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا  بریاردرا بە هاوسەنگی كردن لەگەل بەرهەمی ناوخۆ و لە ژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی ڤیتیرنەری سلێمانی و بە پێی ئەو رێكارانەی كە پێشتر دیاریكراوە، رێگە بە هاورەكردنی  5سەد تۆن مریشك و 5 سەد تۆن گۆشتی سور دەدرێت، هەروەها 8 سەد تۆن ماسی  لەگەڵ  510 سەد تۆن هێلكە بۆ مانگی ئازار هاوردە بكرێت.
 
قائیمقامیەتی سلێمانی رونیشیكردووەتەوە، ئەمەش بەهۆی  زۆربوونی خواستەلە وەرزی گەشت و سەیراندا و بەكارهێنانی مریشك و گۆشتی هاوردەكراو لە لایەن زۆرێك لەو  چێشتخانەو شوێنە گەشتیاریانەی كە دەكەونە  سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
 
باس لەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە درا كە سەرجەم ئەو بەرووبوومانەی هاوردە دەكرێن بەڕێكارەكانی ڤیتیرنەری  و تاقیگەی و بە پێی مۆڵەتی كۆمپانیاكان هاوردەبكرێن، تاوەكو بەرهەمێكی تەندروست بگاتە دەستی هاوڵاتیان.