چەند زانیارییەکی سەیر دەربارەی رووسیا

رووسیا لەرووی رووبەڕەوە گەورەترین وڵاتی جیهانە. یەک لەدوای یەک ١١ سەری ساڵ لەخۆدەگرێت و لەەهەمان کاتدا ١١ کاتی جیاوازی هەیە. کاتێک رۆژ لە رۆژئاوا هەڵدێت، لەهەمان کاتیشدا لە رۆژهەڵات رۆژئاوا دەبێت. 

چەند زانیارییەکی سەیر دەربارەی رووسیا:-
 
  • دوای گرتنی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دوور و چیاکانی ئوراڵ، رووسیا گەورەترین وڵات جیهانە. بەو پێیەش ئەو ناوچانە لەسەدا ٧٧ی رووسیای پێکهێناوە.

  • لەراستیدا رووسیا لە نەخشە جوگرافییەکاندا گەورە نییە و بە شێوەیەکی درووست گەورەیی راستەقینەی ئەو وڵاتە نیشان نادات. چونکە ئەو ئامێرانەی کە نەخشەی لێ درووست دەکەن، رووبەری وڵاتان بە دەقیقی نیشان نادات چونکە هێڵی ئاسۆیی لەو نەخشانەدا بەرەو باکوور و باشوور دەکرێتەوە. بۆیە رووسیا لە نەخشەکاندا لە سەدا ٥٣ بچووکتر نیشان دەدرێت.

  • بەهۆی گۆڕانکاری لە کات، دانیشتوانی خەڵکی کالینگراد دەتوانن بەر لە ٩ کاتژمێر (لەیوتوب) گوێبیستی پەیامی سەرۆکی رووسیا بن بەبۆنەی سەری ساڵەوە. هۆکارەکەشی بۆ جیاوازی کات دەگەڕێتەوە.

  • رووسیا خاوەنی سۆرترین سنوورە لەگەڵ وڵاتان. بەو پێیوش دراوسێی ١٨ وڵاتە کە پێکهاتووە لە؛ نەرویج، فنلەندا، ئیستۆنیا، لیتۆنیا، لیتوانیا، پۆلۆنیا، بێلاروس، ئۆکراینا، جۆرجیا، ئازەربەیجان، کازاخستان، ئەبخازیا، ئۆسیتیای باشوور، چین، مەنگۆلیا، کۆریای باکوور(لە ئاو)، ژاپۆن(لەئاو)، ئەمریکا(لەئاو).

  • گەر بتەوێت بەهێڵی ترانس سیبیریا لە مۆسکۆ بۆ ڤلادیڤۆستۆک گەشت بکەیت، ٩ رۆژ دەخایەنێت. درێژی هێڵی شەمەندەفەرەکە ٩ هەزار ٢٨٨ کیلۆمەترە. کاتێک لە رووسیا هێڵی شەمەندەفەر نەبوو، گەشتی نێوان مۆسکۆ و سان پێتەرسبێرگ ٦ رۆژی دەخایاند. بەڵام ئەمرۆ بەرێگەی شەمەندەفەری ساپسان، تەنها ٣ کاتژمێر دەخایەنێت.

  • رووبەڕی رووسیا ١٧ ملیۆن و ١٢٥ هەزار و ١٩١ مەتر دووجایە. سەرەڕای ئەوەی کە لەنێوان ئاسیا و ئەورووپا دابەشبووە، هەر بەشێکی لە وڵاتانی ئاسیا و ئەورووپا گەورەترە.

  • رووبەری رووسیا یەکسانە بە ٥ هیندستان، یاخود ٢٦ فەڕەنسا، وەیان ٤٧ ئەڵمانیا، یانیش ٧٠ ئینگڵتەرا. رووسیا بەشێوەیەک گەورەیە، رووبەڕەکەی لە هەسارەی پلوتۆ گەورەترە.

  • رووبەری رووسیا لە سەدا ١٠.٩٩ی سەرجەم وشکانییەکانی جیهان پێکدەهێنێت.