لەسلێمانی پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی کاری دەستی ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران کرایەوە

پێشه‌نگایه‌کی کاری ده‌ستی گه‌نجانی ئێران له‌سلێمانی لە تەلاری ماجدی مۆڵ کرایەوە کرایه‌وه‌ و  بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت، تیایدا چەندین کاری دەستی لە بوارە جیاجیاکاندا نمایش کراون.

بەڕێوەبەری پێشانگاکە، سەحەر عەتا لەو بارەیەوە رایگه‌یاند: “لەم پێشانگایەدا، ٢٥ کەس لە شارەکانی تاران، ئەسفەھان، تەورێز، بۆکان ، سەقز، سنە و کرماشان بەشدارییانکردووە و کارە دەستییەکانی خۆیان لە بوارەکانی دارتاشی و مسسازی و فەرش و جلوبەرگی کوردی و قەنەفە و مێزی دانیشتن و شیرینی و ئاوریشم و چەرم و وێنە و ئامێرەکانی موزیک و بوارەکانی تر نمایشکردووە”.

سەحەر عەتا وتی: “بۆ جاری دووەمە ئەم پێشانگایە لە شاری سلێمانی دەکەینەوە، ئەویش بە ھۆی زۆری داواکاری لەسەر پێشانگاکە کە ھەموو کارەکانی کاری دەستییە و دەمانەوێت لەو رێگەیەوە بەرھەمەکانی خۆمان بە خەڵکی ئێرە بناسێنین تا بتوانن لە ھونەرەکانی خۆیاندا سوودی لێوەر بگرن”.

بەڕێوەبەری پێشانگاکە کە بۆ خۆی لە بواری دیزینی جلوبەرگی کوردی کار دەکات و نزیکەی ٥٠ جۆر لە جلوبەرگی کوردی لەو بەشەی خۆیدا نمایش کردووە، باس لەوە دەکات بە ھاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک لە کچان و ژنان کارەکانیان دەکەن و سەرچاوەی بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.