نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی و هەر بەرمیلێك لە سەروی 57 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 8 ی كانوونی دووەمی 2019، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 57 دۆلار و 30 سەنتە، دوێنێ بە 57 دۆلار و 82 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 48 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا دوێنێ بە 48 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.