بەوێنە: خێزانێک لەشاری سلێمانی کارێکی جیاواز دەکەن

دوو ھاوسەری گەنج لەشاری سلێمانی کارێکی جیاوازدەکەن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆیان.

چیا جەمال، خاوەنی بیرۆکەی دانانی پاس بۆ فرۆشتنی جلوبەرک بەسایتی ژووری وت” سەرەتا لەگەڵ خێزانەکەمدا لەرێ نەجمەدین ئێمە بۆکارکردنمان بیرمانکردەوە کارێکی جیاواز بکەین تا خۆمانی پێ بژێنین و ئەو کارەی دەیکەین دوبارە نەبێت”.

وتیشی” ئەو جلانەی لەشاری سلێمانی ھەیە زۆربەی دوبارەن و ھەیە بۆیە ئێمە جۆرە جلوبەرگێکمان ھێناوە کەمارکەی تورکیەو گەنجانەیە کە لەزۆرێک لە دوکانەکانی تری سلێمانی نیە”.

ئاماژەی بەوەشدا” لەنرخا توانیومانە کەمترین قازانج بخەینە سەر فرۆشی جلەکانمان چونکە ئێمە کرێ نادەین وەک دوکاندار وە جلەکانیش گەنجان زۆر بەدڵیانە کە نرخەکان لە ٢٠ ھەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا ٣٥ ھەزار دینار کە جلوبەرگەکانمان کوالێتین و زۆرباشن”.

دانانیئەو پاسە وەک دوکانی فرۆشتنی جلوبەرگ لە شەقامی سەھۆڵەکەیەو ھاوڵاتیان سەردانی دەکەن و بەپێی پێداویستی خۆیان جل دەکڕن.