كەیوان كاشفی پڕۆژەیەك لە بارەی عێراق و سوریاوە ئاشكرا دەكات


كەیوان كاشفی سەرۆكی لیژنەی ئابووری هاوبەش لە نێوان عێراق و سوریا ڕایگەیاند لە ئایندەیەكی نزیكدا ناوەندێكی بازرگانی بۆ هاوڵاتیانی ئێرانی لە ناوچەی ئازاد لە دیمەشق دادەمەزرێنن.

ئاژانسی ئەسنای ئێرانی لە زاری كاشفیەوە روونیكردۆتەوە لە سەردانێكی ئەم دواییەی وەفدێكی بازرگانی ئێران بۆ سوریا ئامادەكاری بۆ دامەزراندنی ئەو ناوەندە بازرگانیە كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەر لەو سەردانەدا چەند پرسێكی گرنگی تر قسەوباسیان لەسەر كراوە لەوانەش دامەزراندنی كۆمپانیایەكی گواستنەوەی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراق و سوریا بۆ گواستنەوەو شمەك و كاڵا بازرگانیەكانی ئێران لە عێراقەوە بۆ سوریا.