بازاری عیراق بۆ كاغەزە داراییەكانی ئاماری كارو چالاكییەكانی بۆ ساڵی 2018 دەخاتەروو


لەو بارەیەشەوە، تەها ئەحمەد عەبدولسەلام بەرێوەبەری جێبەجێكاری بازاری عیراق بۆ كاغەزە داراییەكان رایگەیاند: كە بازارەكەیان لەماوەی ساڵی 2018دا، 238 دانیشتنی خۆی بۆ فرۆشتنی پشكەداراییەكان ئەنجامداوە و لەو ماوەیەشدا تێكرا ( 832) ملیار پشك ئاڵوگۆركراون، كە بەهاكەیان گەیشتۆتە (466) ملیار دینار، ئەمە بەدەر لەوەی هەر لەماوەی ئەمساڵدا ( 91) هەزارو (67) گرێبەست و رێككەوتنامە ئەنجامدراون.

وتیشی: لەئێستادا،104 كۆمپانیای پشكداری عیراقی لەنێو بازارەكەدا كاردەكەن، كە بەهای سەرمایە داراییەكەیان دەگاتە ( 11 ) ترلیۆن و (956) ملیار دینارو لەساڵی (2009)شەوە لەرێگەی بەكارهێنانی سیستمێكی ئاڵوگۆری ئەلەكترۆنیەوە سەرجەمی كارە بازرگانیەكان ئەنجام دەدەن.

بەرێوەبەری جێبەجێكاری بازاری عیراق بۆ كاغەزە داراییەكان ئاشكراشیكرد: كە بەهۆی پشوەكانەوە بازارەكەیان بۆ چەند رۆژێك دادەخرێت و رۆژی (2)ی مانگی داهاتوش یەكەم دانیشتنی نوێیان لەساڵی (2019)دا دەستپێ‌ دەكەن.