٤٠٠ دوکان لە بازاڕی قەیسەری شاری کەرکووک سووتاون


لە بازاڕی قەیسەریی شاری کەرکووک ناوەڕاستی شارەکە کە مێژووی درووستکردنی دەگەڕێتەوە سەردەمی عوسمانیی، ئاگر کەوتەوە.

بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی کەرکووک، قەیس کەرکووکی لە لێدوانێکدا راگەیاند، بە هۆکارێک کە تا ئێستا نەزاندراوە ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی کەوتووەتەوە و زیاتر لە ٤٠٠ دوکان کە لەنێو بازاڕەکەدا بوون، سووتاون.

قەیس کەرکووکی باسی لەوەشکرد کە دەیان ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون و بە هۆی ئەوەی کە ئاگرەکە بەشەو کەوتووەتەوە، زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.