کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان بڵاو کردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە 1/11/2018، کاتژمێر 8ی بەیانی لای مۆلیدەکانیان ئامادەبن بۆ خوێندنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن بۆ مانگی (10) تشرینی یەکەم.

مانگانە لە کۆتایی مانگدا، خوێندنەوە بۆ كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەکرێت و نرخەکەشی لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکەوە جیاواز دەبێت.