فێستیڤاڵی هەنگوین لە كوردستان بەڕێوە دەچێت

كۆمەڵی هەنگاوەنانی كوردستان ئاشكرای دەكات، فێستیڤاڵێكی هەنگوین لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و سەرجەم جووتیاران دەتوانن بە هەنگوینەكانیان بەشداری تێدا بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی تشرینی یەكەم، لە ئاگەدارییەكی كۆمەڵی هەنگەوانانی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ “وشە” هاتووەتە ناردن و تێیدا هاتووە، ئاگەداری سەرجەم هەنگەوانان دەكەین كە كۆمەڵەكەمان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی هەنگوین.

لە ئاگەدارییەكە ئاشكرا كراوە، فێستیڤاڵەكە لە شاری سلێمانی لە پاركی ئازادی لە رۆژی هەشتی تشرینی دووەم تا 10ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت و بۆ بەشداریكردن جوتیارانی ئارەزوومەند دەتوانن پێوەندی بكەن بەیەكێك لەم ژمارانە
07701575700 – 07501575700

ئەو فێستیڤاڵەی هەنگوین لە كاتێكدایە ماوەی چەند ساڵێكی هەنگوینی كوردستان لەسەر ئاستی دنیا لە سێ‌ پلەكەی یەكەم بووە و ئەمساڵیش پلەی یەكەمی هەنگوینی دنیای بەدەستهێناوە، ئەوەیش بەهۆی هەڵكەوتە جیۆگرافییەكەی هەرێمی كوردستان و بوونی ژمارەیەكی زۆر لە گوڵی جۆراجۆر كە هەنگەكان بۆ سوود وەرگرتن لە هەنگوین سوودی لێ‌ دەبینن.