لە ساڵی داهاتودا، ئیمارات دەتوانێت 100 میگاوات كارەبا لە رێگەی وێستگەی وزەوە بەرهەمبهێنێت

ئیمارات بەبڕی 600 ملیۆن دۆلار گەورەترین وێستگەی وزەی خۆری لەجیهاندا دادەمەزرێنێت كە دەتوانێت لە سێ‌ ساڵی داهاتوودا 100 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت  پرۆژەی دروستكردنی ئەو وێسگەیەش لەلایەن هەریەك لە كۆمپانیاكانی  مەصدەری ئیماراتی‌و تۆتاڵی فەڕەنسی‌و ئیبینگوا سۆلاری ئیسپانیەوە جێبەجێ دەكرێت .
 سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ڕایگەیاند: وێستگەی  شەمس1  بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خۆر لە ئیمارات  دەتوانێت لەماوەی سێ‌ ساڵی داهاتوودا 100 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت كە بەو بڕەش دەتوانێت وزەی كارەبا بۆ 20 هەزار خێزان دابین بكرێت
هاوكات سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ئاماژەی بەوشكرد وێستگەكە بەهاوڕێی ژینگە دادەنرێت‌و دەتوانرێت ساڵانە 175 هەزار تەن دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەناوببات كەئەمەش یەكسانە بەچاندنی یەك ملیۆن‌و 500 هەزار درەخت یاخود لەناوبردنی 15 هەزار ئۆتۆمبێل.