هاتووچۆ زانیاری دەربارەی گواستنەوەی خاوەن دارێتی ئۆتۆمبێل ڕاده‌گه‌ێنێت



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم زانیاری ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ن دارێتى ئۆتۆمبێل ڕاده‌گه‌ێنێت به‌م چه‌ند خاڵانه‌ 

1. پشكنینی ئۆتۆمبێلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت .

2.داواكاری گواستنەوەی خاوەندارێتی پێبێت .

3.ئامادە بوونی هەر دوو لایەن ( كریار و فرۆشیار ) لە گەڵ هێنانی (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و سێ‌ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان .

تێبینی / ئەگەر ئۆتۆمبَیلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە (1) گن زیاتر بوو دەبێت ئەستۆ پاكی باجی دەرامەتی ( كریار و فرۆشیار ) لە گەڵ خۆی بهێنێت .

*تێبینی | پشكنینی توندوتۆڵی چیە؟
هەموو ئۆتۆمبێلێك پشكنینی هاتوچۆ یان تاقیگەكانی بۆ كراوە و ساڵانە تازە دەكرێتەوە هەر مامەڵەیەك بكەی بۆ ئۆتۆمبێلەكەت پێویستە دڵنیا بیتەوە لە بەرواری بەسەر نەچونی پشكنینی تاقیگە ئەمەش لە پشتی ساڵانە ئاماژەی بۆ كراوە.