نرخی نەوت لەبەرزترین ئاستدایە

نرخی نەوت جارێكی تر بەرز بوونەوەی تۆمار كرد، ئێستاش بەبەراورد بەچوار ساڵی رابردوو لەبەرزترین نرخی ماوەتەوە.

سەرانی ئۆپێك بەتایبەتی سعودییەو رووسیا كۆكن لەسەر بەرز كردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتیان بۆ قەرەبۆكردنەوەی بازاڕی نەوتی جیهانی لەبری ئێران، بەڵام بەهۆی بەرزی خواست لەسەر نەوت نرخەكان لەبەرزترین ئاست وەستاون لەوەتەی چوار ساڵی رابردوودا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (85.45) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە بە (75.38) دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.