ئێران رێککەوتنی نەوت لە بەرانبەر خۆراک رەت دەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیكردەوە كە رێكەوتنیان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەی فرۆشتنی نەوت لەبەرامبەر خۆراك دا بێت.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ ٥ وڵاتی دیكەی بەشداربوو لە رێكەوتنی ئەتۆمی بەردەوامن و لە ھەندێك خاڵدا لێك تێگەیشتنی باشیان ھەیە. 

قاسمی رەتیكردەوە كە رێكەوتنەكان بەشێوەیەی رادەستكردنی نەوتی ئێران لەبەرامبەر وەرگرتنی خۆراك لە ئەوروپا بێت.

پێشتر لە راگەیاندنەكان بڵاوكرابوویەوە كە وڵاتانی ئەوروپی تەنیا دەتوانن رێكەوتنی نەوت لەبەرامبەر خۆراك لەگەڵ ئێران بكەن و ئەوەش لەلایەن ئێرانەوە رەتكراوەتەوە.