فڕۆكەخانەی كەركوك كرایەوە


بە‌ئامادەبوونی (كازم فنجان) وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی عێراق و (راكان سەعید) پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، كردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك راگەیەندراو یەكەم فڕۆكە نیشتەوە.

(كازم فنجان) لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، چاوەڕێی تەواوی ئامێرو پێداویستییەكانی تر دەكەین بۆ ئەوەی فڕۆكەخانەكە ببێتە فڕۆكەخانەیەك لە ‌ئاستی نێودەوڵەتیدابێت، رەنگە رەخنەمان رووبەڕووی بێتەوە كە هۆڵ و سالەی تێدانییەو خزمەتگوزاری تری پێویستە.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك ناو، ناوبراو رایگەیاندووە: لە دوو هەفتە یان (10) رۆژی داهاتوودا گەشتی رۆژانە لە كەركوكەوە بۆ بەغدا، هەروەها بۆ بەسرە دەستپێدەكات، بۆ ئەوەش جەختیكردەوە لە كاركردنی بەردەوام بۆ تەواوكردنی.
 
كردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك راگەیەندراو یەكەم فڕۆكە نیشتەوە، لەكاتێكدا لە (40%) ی كارەكانی‌ تەواونەبووەو پێویستی بە ملیۆنان دۆلار هەیە.