گەشتی راستەوخۆی هێلێی ئاسمانی سعودیە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات

ەیانی ئەمڕۆ گەشتی راستەوخۆی هێڵی ئاسمانی سعودییە بۆ هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و یەكەم فڕۆكەی ئەو هێڵە ئاسمانییە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نیشتەوە.

پێشتر هێڵی ئاسمانی سعودییە رایگەیاندبوو كە لە رۆژی 1ی تشرینی یەكەمەوە گەشتە راستەوخۆكانی بۆ هەولێر دەستپێدەكات.

ئەوەشی خستبووەڕوو كە هەموو ئامادەكارییەكانی تایبەت بە خشتەی گەشتەكان و كڕینی تكت تەواو كراوە.