زانكۆی بەغدا ناوی چووە ڕیزی یەكێك لە باشترین زانكۆكانی جیهان



بۆ یەكەم جار زانكۆی بەغدا ناوی چووە ڕیزی یەكێك لە باشترین زانكۆكانی جیهان، ئەوەش بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی رۆژنامەی تایمز.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری (بی بی سی)، ناوی زانكۆی بەغدا لەڕیزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهاندا داندراوە كە ژمارەیان (1250) زانكۆیە.

ڕیزبەندییەكە لەلایەن رۆژنامەی تایمزی ئینگلیزییەوە ئەنجامدراوەو باسی ئەوەی كردووە، كە زانكۆی بەغدا رۆڵی هەبووە لە پێشخستنی ئەكادیمیای نێودەوڵەتی.

تاكو ئێستاش زانكۆی ئۆكسفۆرد ناوی لەڕیزی یەكەمی باشترین زانكۆكانی جیهاندا ماوەتەوە، بەڵام بۆ زانكۆكانی تری بەریتانیا، ئەوا دابەزینێكی كەمیان تۆمار كردووە.

بۆ یەكە جاریشە ڕیزبەندی ژمارە (801) بەر زانكۆی بەغدا كەوتووە لەڕیزبەندێكی (1000) زانكۆیی جیهانیدا.

دوای هەریەكە لە وڵاتانی (ئەمریكاو ژاپۆن و بەریتانیا)، زانكۆكانی وڵاتی چین بەچوارەم باشترین زانكۆكانی جیهان ئەژمار دەكرێن.