ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەڵمانیا و ئێران بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە


بەھۆی دووبارە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر حکومەتی ئێران، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەڵمانیا و ئێران بەڕێژەیەکی بەرچاو رووی لە کەمی کردووە.

بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی دەرەکی ژووری پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیا دەڵێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات لە دوای گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ لە ١٨٪ کەمیکردووە.

فولکەر ترایەر بەڕێوەبەری ژووری دەرەکی بازرگانی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای ئەڵمانیا لە ئێران نوێنەرایەتیان ھەبوو، بەڵام لە دوای گەرانەوەی گەمارۆکان زۆرێک لەو نوێنەرایەتیانە لە ئێران داخران.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات لە ساڵی ٢٠١٧نزیکەی سێ ملیار یۆرۆ بووە.