نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی

 
بەیانی ئەمڕۆ ٢٧ ی ئەیلول لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەلای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

–  نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٨٠٠ دینار.
– نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزارو ٧٥٠ دینار.
– نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٧ هەزارو ١٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

– نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزارو ٧٥٠ دینار.
– نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزار دینارە، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.