عێراق .. رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له‌ مانگى رابردوو سه‌دا 0.1 به‌رزبۆته‌وه‌

رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌ مانگی شوباتی رابردوو به‌رزبۆته‌وه‌ ، له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌بدولزه‌هره‌ هنداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند ، له‌مانگی شوباتی رابردوو رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌ عێراق سه‌دا سفر و پۆینت یه‌ك به‌رزبۆته‌وه‌ ‌ 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌ نێوان مانگی شوباتی ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ئه‌وا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان سه‌دا دوو پۆینت دوو به‌رزبۆته‌وه‌ . 
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق وتی ، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خواردن و خواردنه‌وه‌ی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خانوو زه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی .