هەنگاوەكانی بەرەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ بەردەوامی هەیە

بەهەوڵی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی بەرەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ بەردەوامی هەیە.

لەو چواچێوەیەشدا جەوهەر رەسوڵ بەرێوبەری گومرگی راپەرین راگەیاند: بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆرینەی ئاستەنگەكانی بەردەم بەرەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ چارسەركراون و بری 450 ملیۆن دیناریش بۆ دابینكردنی كارەباو 772 ملیۆن دیناری تریش بۆ پێداویستیەكانی تری مەرزەكە دابینكراوە.

بەرێوبەری گومرگی راپەرین ئاماژەی بەوەشدا كە هەریەك لە كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومەتی فیدراڵیش رەزامەندیان لەسەر بەرەسمی ناساندنی  مەزرەكە پیشانداوەو بەو هۆیەشەوە چاوەرواندەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا مەرزی كێلێ لەسنوری قەزای پشدەر بەرەسمی بناسێندرێت