ترەمپ داوای لە كۆمپانیاكانی ئەپڵ دەکات ئامێرەكانی لەناو خاكی ئەمریكا دروست بكات


لەچوارچێوەی جەنگی بارزگانی نێوان واشنتۆن و پەكین، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەتۆڕی تویتەر داوای لەگرووپی كۆمپانیاكانی ئەپڵ كرد ئامێرەكانی لەناو خاكی ئەمریكا دروست بكات لەبری چین بۆئەوەی كاریگەری جەنگی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە نەیگرێتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد پێدەچێت نرخی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵ بەرزبێتەوە بەهۆی ئەو باجە زۆرەی بەسەر چیندا دەیسەپێنن و هەروەها چارەسەرێكی ئاسانی بۆ ئەو پرسە پێشنیازكرد ئەویش دەستكردن بەدروستكردنی كارگە لەخاكی ئەمریكا و دروستكردنی بەرهەمەكان لەناوخۆی وڵات.

ئەوەش لەكاتێكدایە كۆمپانیای ئەپڵ پشت دەبەستێن بەچین و لەو وڵاتە زۆرینەی بەرهەمەكانی دروست دەكات و لەئێستادا روبەڕووی كاریگەرییەكانی جەنگی بازرگانی نێوان واشنتۆن و پەكین بۆتەوە.