توركیا خوازیارە نەوتی كەركوك لەخاكی وڵاتەكەیەوە هەناردە بكرێتەوە

فاتح یڵدز باڵیۆی توركیا لە بەغدا لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ  مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، خوازیاری وڵاتەكەی نیشانداوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك لەرێگەی وڵاتەكەیەوە بۆ بەندەری جەیهان.

 راشیگەیاند: ئەنكەرە دەیەوێت دەروازەیەكی سنوریی راستەوخۆ لەنێوان وڵاتەكەی و عیراق بكاتەوە بۆ چالاككردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەنێوان هەردوو وڵات. 

ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ دەستپێكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەی نەوت لەنێوان هەردوو وڵات بەبێ ئەوەی بە خاكی هەرێمی كوردستاندا  گوزەر بكات.