وەزارەتی بازرگانی: ڕێگە نادرێت ھیچ دوکان و مۆڵێک به‌بێ مۆڵه‌ت لە داشکاندن نرخەکان بكات



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڕیاریدا کە ڕێگە نەدرێت ھیچ دوکان و مۆڵ و سۆپەرمارکێتێک بەبێ ڕەزامەندی ئەوان داشکان بکات و لەسەر کاڵاکان بنووسێت.

بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت ئاگادارن دوکاندار و مۆڵ ھەیە دەنوسێت ٦٠% داشکاندنیان کردووە بەڵام کە دەچیتە  ژوورەوە تەنھا %٢٠  ە بۆیە ئەو بڕیارەیان دەکردووە تا ئەم بەھەڵەدابردنەی کریاران نەمێنێت و کۆنترۆڵی داشکانەکان بکەن بەشێوەیەکی ڕاست و دروست.

لە بریارەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی بازرگانیدا ھاتووە، دەبێت سەرجەم داشکاندنەکان لە ژێر چاودێری خۆیاندا بێت و نرخی پێشتر و نرخی کاتی داشکاندیشی لەسەر بێت و دەستەواژەی جۆراو جۆریش نابێت بنووسرێت ، بۆ نمونە نابێت بنووسرێت ھەراجمان کرد دوکان دادەخەین کە ئەمانە ھاوڵاتیان بەھەڵەدا دەبەن.

ھەروەھا ئەو پێداویستیانەی داشکاندنیان بۆ کراوە و بۆخواردن دەبن ، پێویستە رێکەوتی بەسەرچوونی لەسەربێت.

بەشێک لە دوکاندار و ئیدارەی مۆڵەکانیش دەڵێن ئەوان پابەندی بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەبن بەڵام ئاسانیش نیە ھەموو ئەو دووکان و سۆپەرمارکێتانە بۆ کاتی داشکاندن سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکان بکەن.