ئایەتوڵڵا خامنەیی: بەرپرسانی ئابووری ئێران دەبێ شەو وڕۆژیان بۆ نەبێت


ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند: ئەوانە بە تەمان بڵێن کە ئێمە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشمان بەرەو مێزی دانووستان ڕاکێشا، کەوا بوو ھەر چۆن پێشتریش بە تێروتەسەلی و بە بەڵگەوە وتوومە، ھیچ دانووستانێکیان لەگەڵدا ناکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی ھەرە باش و ڕوو لە پەرەی ئێران لەگەڵ دراوسێکان و ھەروەھا پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی و وتی: پەیوەندی و بەردەوام کردنی دانووستان لەگەڵ ئەورووپادا بێ کێشەیە، بەڵام دەبێ وێڕای بەردەوام کردنی ئەم ڕەوتە، لە بارەی ئەوانیشەوە ھیچ ھیوایەکمان بە بابەتگەلێکی وەک ڕێککەوتنی ناوەکی بەرجام و یان پرسی ئابووری نەبێت.

ئەو وێڕای ڕەخنە گرتن لە ھەڵس و کەوتی نەگونجاوی ئەورووپا لە پرسگەلێکی وەک ڕێککەوتنی ناوەکی بەرجام و بایکۆتەکان، ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە: دەبێ بە هۆشیارییەوە سەیری وادە و بەڵێنەکانی ئەوانیش بکرێت و لە ئاوا سۆنگەیێکەوە بەبڕشتانە وریای پرس و بابەتەکان بین.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕێککەوتنی ناوەکی بەرجامی بە ئامێرێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان ھەڵسەنگاند و وتیشی: ڕێککەوتنی ناوەکی بەرجام ئامانج نییە، بەڵکوو ئامێرێکە و دیارە ئەگەر بەو ئەنجامە بگەین کە بەم ھۆیەوە پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتیمانیمان بەدەست نایێت، وەلای دەنێین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، جەختی کرد: ئەورووپییەکان دەبێ لە ھەڵس و کەوتی بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران تێ بگەن کە ھەنگاوەکانیان، کاردانەوەی ھاوشێوە و گونجاوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەدواوە دەبێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەی باسی پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئابووری، لە سەر بەکار ھێنانی بەرفراوان و ھەڵکەوتەی ئابووریی ئێران پێی داگرت و وێڕای تیشک خستنە سەر ڕاپۆرتی ناوەندە نێونەتەوەییەکان، وتیشی: ئێران لە ڕووی گەشەی ئابووریەوە  دەست لێ نەدراوەوە لە ڕیزی یەکەمەکانی جیھاندایە.

ڕێبەری باڵای ئێران لەد دیدارەدا هەروەها جەختیان کردە سەر چارەسەریی بەپەلەی کێشە ئابوورییەکان.

ڕێبەر لەم دیدارەدا سەبارەت بە بواری ئابووری جەختیان کردە سەر کاری زۆر باش و بێ وچان و ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی ئابووری دەبێ شەو وڕۆژیان بۆ نەبێت.

ڕێبەر لە لێکدانەوەی کارەکانی یەک ساڵی ڕابردووی دەوڵەتی ڕۆحانی وتی: لەم ساڵەدا کاری باش کراوە لە بواری گەشەی ئابووری، وزە، بەرزکردنەوەی هەناردەی نانەوتی و دابەزاندنی هاوردە کردندا کە دەبێ ئەم ڕەوتە با خێرایی زیاتر بەردەوام بێت و بە خەڵکیش بوترێت.

ئایەتوڵلا خامنەیی ئاماژەی دا بەوەی کە دوژمن بە هۆی هەندێ لاوازی و بۆشایی ئابووری فوکوسی کردووەتە سەر پرسی ئابووری، وتیان لە بواری ئابووریدا دەبێ بەهێز و بەرفراوان کار بکرێت و هەموو بۆشاییەکان پڕ بکەنەوە کە هەموو ئەمانەش دەکرێت و ئێمە لە ئیدارەی ئابووری وڵاتدا بێ دەرەتانیمان نییە.

ئەو وتیشی: بارستایی و چلۆنایەتی چالاکییەکانی بەرپرسانی ئابووری وڵات دەبێ بە جۆرێک بێت کە شەو وڕۆژیان نەبێت و میحوەری چالاکییەکانیان سیاسەتی ئابووری بەرخۆدان بێت کە بنەماکەی بەرهەم هێنانی ناوخۆییە.