بەرهەمی کارگەکانی فەرش لە ئێران تۆزیان لەسەر دەنیشێت


لەژێر گوشاری گەمارۆکانی ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپا ئامادەنین بەشێک لە کاڵاکانی ئێران بکڕن، بەتایبەتی فەرشی ئێرانی کە پێشتر 90%ـی هەناردەی ئەمریکا و ئەوروپا دەکرا.
 
لە کارگەیەکی دروستکردنی فەرش لە ئێران، کە رێژەی 90%ـی بەرهەمەکانی بە ئەمریکا دەفرۆشران، فەرشەکان ماونەتەوە و خەریکە تۆزیان لەسەر دەنیشێت چونکە بەهۆی گەمارۆکان، ئیدی ئەو فەرشانە هەناردە ناکرێن.

هەرچەندە کارگەکە پلانی دووەمی هەیە و، دەتوانێت فەرشەکان بە ئەوروپا بفرۆشێت، یاخود لەڕێگەی ئەوروپاوە بیاننێرێتە ئەمریکا، بەڵام هەناردەکاران دەڵێن ئەوروپاش لەژێر کاریگەری ئێران خۆیان لە مامەڵەکردن بە فەرشی ئێرانی بە دووردەگرن.

موستەفا خاتەمی، خاوەن کارگەی فەرش دەڵێ “مافوورەکانمان بەزۆری هەناردەی ئەمریکا دەکرێن، فەرشە کۆنەکانیشمان کە تەمەنیان 100 ساڵ بوو، ئەوانیش هەر رەوانەی ئەمریکا دەکران، بەڵام دوای گەمارۆکان ئەم هەناردەیە سنوورداربووە. هەندێک لە کاڵاکانمان لە رێگەی ئەوروپا بۆ ئەمریکا دەنێردران، لەوەتەی ئەوروپا کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەمریکا، چیدی ناتوانین تەنانەت لە ئەوروپاش کڕیار بدۆزینەوە”.

هیچ نیشانەیەکی نەمانی ئەو گرژیانەی کەوتوونەتە نێوان ئێران و ئەمریکا دیارنین و، رۆژ دوای رۆژ کاریگەرییەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا بەسەر ئێران دەردەکەون.

فەرشفرۆشان دەڵێن بەهۆی ئەو دۆخە خراپەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە. عەلی نەزەری، هەناردەکاری فەرشی ئێرانی دەڵێ “ئەمریکا باشترین کڕیاری فەرش بووە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، بگرە لەمێژوودا. 90 لەسەدای هەناردەی فەرشی ئێران بۆ ئەمریکا بوو. ئەمەش قەبارەیەکی گەورەیە، لە باکووری ئەمریکا بۆ باشوور هەرکەسە و حەزی بە ستایلێکە، وەکو ئەوروپا نییە کە وەکو بڵێی خەڵک هەموو یەک ستایلیان دەویست”.

پەیوەندی نێوان واشنتن و تاران نەک تەنیا بەرەوە ئاساییبوونەوە ناچن، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئێران بابەتی گەمارۆکانی بردە دادگای نێودەوڵەتی و سکاڵای لەدژی ئەمریکا تۆمارکرد. ئ